له وڵاتی ئوستوڕالیا سێ كه‌س به‌هۆی خواردنی كاڵكی ئالووده بوون به به‌كتریای " لیستریا " و بووه هۆی كوژران و 15 كه‌سی دیكه‌ش ژه‌هراویی بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی ئه‌م وڵاته، ژه‌هراویی بوون به‌هۆی ئه‌و جۆره له كاڵه‌ك روویداوه كه ناوی " كانتالوپ "ـه و به‌رهه‌می كێڵگه‌یه‌كه له ناوچه‌ی نیو ساوس وێڵز وڵاتی ئوستوڕالیا.
هه‌روه‌ها 15 كه‌س له‌و به‌ساڵاچووانه‌ی كه به‌هۆی خواردنی ئه‌مجۆره كاڵه‌كه ژه‌هراویی بوونه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراون و به‌رپرسانی ته‌ندرووستی وڵاته‌كه‌ش ئاموژگاریی هاوڵاتییان ده‌كه‌ن تا كه‌سانی به‌ساڵاچوو و منداڵان و ئافره‌تانی دووگیان خۆیان له خواردنی كاڵه‌كی كانتالوپ به‌دوور بگرن.
په‌ره‌سه‌ندنی ژه‌هراویی بوون به‌هۆی به‌كتریای جۆری لیستریا له یه‌كه‌م مانگی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ئێستاشدا ئه‌مجۆره له كاڵه‌كه له بازاڕه‌كانی ئوستوڕالیا كۆكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.