Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:47

نەجیبە نەجیب: عەبادی چەندین پێشێلکاری دەستوری و یاسایی کردووە

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەى دارایى و ئابوورى پەرلەمانى عێراق
کوردستان TV
#7
100%

نەجیبە نەجیب رایگەیاند: حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق چەندین پێشێلكاری دەستوری و یاسایی ئەنجامداوە.

نەجیبە نەجیب لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: عەبادی چەندین پێشێلكاری دەستوری و هەروەك پێشێلكاری ئەو رێككەوتنە سیاسیانەی كردوە كە بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەت لەسەری رێكەوتن كراوە .

روونیشیكردەوە كاتێك عەبادی دەسەڵاتی گرتوەتە دەست بەڵگەنامەیەكی سیاسی كە لەپەرلەمانی عیراق پەسەند كراوە و پێویست بوو حكومەت پابەندبێت بەو رێككەوتنەوە.

لەوبەڵگەیەدا چەندین پرس هەن كە پێویست بوو سەرۆك وەزیرانی عیراق جێبەجێی بكات وەك مووچە وشایستە داراییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بەڵام پاش تێپەربوونی 4 ساڵ لەدەسەڵاتدا پێشێلی مادەكانی 14 و 50ی كردوەو بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستانی لەبەرچاو نەگرتوە.

گوتیشی ئێمە چاوەروانی ئەوە بووین كێشەكان چارەسەر بكات و ئەو بەڵێنانەی خۆشی بباتە سەر سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران، بەڵام هیچ بەڵێنێكی خۆی نەبردوەتە سەر.

هەروەك ئەو پەرلەمانتارە سەر سوڕمانی خۆی دەڕبری لەوەی هیچ دامەزراوەیەك نییە لێپێچینەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی بكات بەهۆی پێشێلكاریە یاسایەكانیەوە.

باسی لەوەشكرد هاووڵاتیانی كوردستان هیچ متمانەیەكیان بە عەبادی نەماوە هەرچەندە سوێندی خواردوە یەكسانی پەیڕەو بكات لە نێوان گەلانی عیراقدا.

نەجیبە نەجیب ئه‌ندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: ئەگەر بەغدا و به‌تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی نیەتی پاك بێت بۆ ناردنی مووچە، ئەوا لە حەفتەی یەكەمی سەرەتای ئەمساڵدا مووچه‌ی ڕه‌وانه‌كردبا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.