Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:31

هێرشی چەکدارانی داعش دژی هێزە ئەمنیەکانی عێراق له‌ که‌رکووک و مووسل زیادیان کردووە

ئه‌مرۆ داعش لە رۆژئاوای مووسڵ هێرشى كرده‌ سەر خاڵێکی پشکنین
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ هه‌ینى هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەوڵێكی چەكدارانی داعشیان بۆ سەر خاڵێكی پشكنین لە ناوچەی بادوش لە پارێزگای نەینەوا پوچەڵكردەوەو ئێستاش ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە گرووپە چەكدارەكان دەستپێكردووە".

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندبوو" لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنییەكان لە بادوش لە رۆژئاوای شاری موسڵ 2  سەرباز كوژران و 3 سەربازی دیكەش برینداربوون."

هه‌روه‌ها حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق كوژرانی دوو سەركردەی داعشی راگەیاند، كە لە بۆسەی ناحیەی سەعدونیە لە كەركووك بەشدارییان كردبوو و بەهۆیەوە 27 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.

زاملی دەڵێت "بە ئامانجی لە ناوبردنی شانە نوستووەكان و پاشماوەی چەكدارانی داعش هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناوچەكانی حەویجە، ریاز، رەشاد و سەعدونیە بڵاوبوونەتەوە."

لە چەند رۆژی رابردووشدا هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك چەند جارێك رووبەڕووی هێرشی چەكدارانی داعش بوونەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت گوتی " بەهۆی زۆریی هێرشی چەكدارنی داعش، چەكدارانی حەشدی شەعبی ناچاربوون لە هەندێك لە پێگەكانیان لە نزیك قەزای حەویجە بكشێنەوە، كە بەهۆیەوە دەیان چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوون".

سەرچاوەكە گوتیشی" رەوشی ئەمنیی كەركووك سەقامگیرنییەو ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجەش سەركەوتوو نەبووە، چونكە چەكدارانی داعش لە سەنتەری قەزاكە رۆیشتن و لە ناوچەكانی دەوروبەری جێگیربوون، هێزەكانی حەشدی شەعبیش بوونەتە ئامانجی هێرشیەكانیان، لە رۆژی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزاكەش تاوەكو ئێستا هێرشی چەكدارانی داعش دژی هێزە ئەمنیەكانی عێراق زیادیان كردووە."

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.