وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین ڕایگەیاند بڕیاری ئاگربەست لە سوریا عەفرینیش دەگرێتەوە و لەوبارەیەوە هۆشداری دەداتە تورکیا.
واڵتێر لیندنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە 25ی شوباتی مانگی رابردوو لەبارەی ئاگربەست لە سووریا پەسەندی کرد بۆ ماوەی 30 رۆژ عەفرینیش دەگرێتەوە،و ئەنجوومەنی ئاسایش لە بڕیارەکەدا باس لە راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرتاسەری سووریادا دەکات.
هەروەها دەڵێ ئەڵمانیا جەختدەکاتەوە، پێویستە سەرجەم لایەنەکان پابەندی بڕیارەکە بن، دەشڵێت لەو بارەوە لەگەڵ باڵوێزی وڵاتەکەی لە ئەنقەرە گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆچوونی ئەڵمانیا بگەیەنێتە بەرپرسانی تورکیا.
ڕۆژی 2018/2/25 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 2401ی پەسندکرد، کە تێیدا داوادەکات ئاگربەست لە تەواوی سووریا رابگەیێندرێت. کوێت و سوێد پڕۆژەبڕیارەکەیان پێشکەشکردبوو.
41 رۆژە لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ سهر عفرین بهردهوامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.