Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:12

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: ناتوانرێت له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێککه‌وتن بکرێت

ئه‌مڕۆ شتێك ده‌ڵێت و سبه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

 وته‌بێژی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، ناتوانرێت له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێككه‌وتن بكرێت، چونكه‌ ئه‌مڕۆ شتێك ده‌ڵێت و سبه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌ بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:ناتوانرێت له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێككه‌وتن بكرێت، چونكه‌ ئه‌مڕۆ شتێك ده‌ڵێت و سبه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵوێسته‌كانی حه‌یده‌رعه‌بادی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌، شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكات، هاوشێوه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ،دووپاتیشی كرده‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵانه‌ هیچ كاریگه‌رییان نابێت و ئه‌زموونی پێشووش هه‌یه‌، بۆیه‌ وا باشتره‌ عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت.

سه‌عدی پیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، نابێت بۆنه‌ ئایینییه‌كان و چله‌ و عاشوورا، بۆ ته‌یاركردنی شه‌قامی شیعی له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: كورستان 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.