سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایانگەیاند هەموو هەوڵێکمان بۆ چارەسەر کردنی داواکاریەکانی مامۆستایان داوە ، و بڕیاریش دراوە ئەمساڵی خوێندن بۆ مامۆستایان بە دوو ساڵ هەژمار بکرێت.
ئەمڕۆ سێشهممه 27ی شوباتی 2018، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ هەریەك لە ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رێكخرا، دوا هەوڵەكانی خۆیان سەبارەت بە پرۆسەی پەروەردە ئاشكراكرد لەسنووری سلێمانی و كردنهوهی هۆڵهكانی خوێندن ئاشكراكرد.
ئازاد محهمهد ئهمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند: "دوێنێ سەردانی هەولێرمان كردو لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان و وەزارەتی دارایی كۆبووینەوەو داواكاری مامۆستایانمان گەیاندە سەرجەم ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە".
سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: لەكۆبوونەوەكانمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران چەند داواكارییەكمان خستەڕوو، یەكێك لەوانە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانە كە لە ریزبەندی وەزارەتەكاتدا بكرێتە یەكەم وەزارەت و دەرماڵەی هاندانیش بەردەوامبێت، دووەمیش ئەو مامۆستایانەی شایستەی وەرگرتنی زەوین پارچەیەك زەوییان پێبدرێت.
گوتیشی: دەبێت هەمووان هەوڵبدەین ئەو ماوەیەی لەبەردەستدا ماوە ئەمساڵی خوێندن دەربازبكرێت بەسەركەوتویی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.