Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:51

6 که‌س له‌سه‌رما گیانیان له‌ده‌ستدا 3ی دیکەش باری تەندروستیان ناجێگیرە

لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و تورکیا
کوردستان TV
#7
100%


ژمارەیەك ھاووڵاتی كە ویستوویانە بە رێگەی قاچاخ بچنە توركیا لەسەر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا 6 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 3 دیكەش باری تەندروستیان ناجێگیرە.

غەفوور ماڵەسواری، قایمقامی مێرگەسۆر راگەیاند: ژمارەیەك ھاووڵاتی كە ویستوویانە بە قاچاخ بچنە توركیا لە نزیك رووباری ماوان لە سنووری مێرگەسۆر، كە دەكەوێتە سەرسنووری هه‌رێمی كوردستان و توركیا 6 كەسیان لەسەرمان گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەشیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

قایمقامی مێرگەسۆر رایگه‌یاند: هەواڵمان پێ گەیشتووە کە چەند کەسێک لە سنووری هەرێمی کوردستان و تورکیا لە نزیک ڕووباری ماوان لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە، كه‌ پێنج تا شه‌ش كه‌س ده‌بن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ تا تیمەکانیان نەگەنە ئەو شوێنە و لێكۆڵینه‌وه‌ نەکەن، زانیارییه‌كان به‌ته‌واوه‌تى پشتڕاست ناكه‌نه‌وه‌، گوتیشی: تائێستا نازانین قوربانییه‌كان ئافره‌ت و منداڵیان تێدایو یان ته‌نها پیاون.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێستا تیمی تەندروستی و پۆلیس و ئاسایش لە ڕێگان بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه‌، گوتیشی: تەرمه‌كان لە ناو سنووریی هەرێمی کوردستانن و چوار کەسی تریش لە دیوی تورکیان و بارى تەندروستیان باش نییە و ده‌مانه‌وێت ئەوانیش وه‌ربگرینەوە و  چارەسەری تەندروستیان بۆ بکەین".

له‌ لایه‌كی دیكه‌ په‌یامنێرمان له‌ سۆران رایگه‌یاند : قوربانییه‌كان هاووڵاتى كوردستانى سوریان و له‌ رێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ویستوویانه‌ بگه‌نه‌ كوردستانى وركیا .

KTVKTVKTVKTV

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.