له‌درێژه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنى پڕۆژه بریارى یاسایی خانه‌نشینى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى كهپهڕلهمان بریارى خۆیی له‌سه‌ر ده‌دات به‌پێى ئه‌و په‌یڕه‌و یاسایه‌یی به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ندی ده‌كات،
له‌سه‌ر برِگهى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران پاش بریارى پێشوو كهبریاردرابوو په‌رله‌مانتاران خانه‌شین بكرێن له‌چوار ملیۆن دینار كه‌مبكرێت بۆ دوو ملیۆن ئه‌م بریاره‌ش په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانى هێنایه ده‌نگ و پێى رازى نه‌بوون
شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى زه‌رد له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌ماڵپه‌رى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: بڕیارى په‌سه‌ند كرا‌و كه ده‌نگى له‌سه‌ر یاسایی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران دا بریتیه له :
هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌سه‌رووى ته‌مه‌ن 50 سال و پانزه سال خزمه‌تى هه‌بێ ئه‌وا به‌رێژه‌ى سه‌دا حه‌فتا خانه‌نشین ده‌كرێت ، گه‌ر نه‌گات به‌و ته‌مه‌نه واته له‌خوار په‌نجاساڵ بیێت، ئه‌وا به‌ڕێژه‌ى سه‌دا شه‌ست ئه‌و په‌رله‌مانتاره خانه‌نشین ده‌كرێـت، ئه‌م بڕگه‌یه‌ش زۆرینه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر درا . دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان درێژه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر كۆی ئه‌و بڕگانه‌ى له پڕۆژهیاساكانى كه ماون ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.