پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان داوای نزا‌و پاڕانەوەی کرد بۆ کۆتاییهاتنی دەستبەجێ و خێرای توندوتیژی و خوێنڕشتن لە سوریا و دووپاتیشیكرده‌وه ناتوانین وه‌ڵامی شه‌ڕ به شه‌ڕ بده‌ینه‌وه.
لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا لە گۆڕەپانی سەینت پیتەر کە هەزاران کەس ئامادەبوون پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان داوای نزا‌و پاڕانەوەی کرد بۆ کۆتاییهاتنی دەستبەجێ و خێرای توندوتیژی و خوێنڕشتن لە سوریا و دووپاتیشیكرده‌وه ناتوانین وه‌ڵامی شه‌ڕ به شه‌ڕ بده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئیدانەی بەردەوامی توندوتیژییەکانی لە سوریا کرد و پشتوانی خۆی بۆ ئاگربەست لە سوریا دەربڕی لەپێناو گەیاندنی خۆراک و پێداویستی پزیشکی و گواستنەوەی بریندار و چارەسەرکردنی خەڵکی لێقەوماو و کارەساتباری سوریا.
پاپا فرانسیس ڕاشیگەیاند مانگی شوبات توند‌وتیژترین و خوێناوی‌ترین مانگ بووە لە ماوەی حەوت ساڵی شەڕ و ململانێکان لە سوریا كه به‌هۆیه‌وه سەدان هەزار هاوڵاتیانی مەدەنی لە نێویاندا ژن و منداڵ و بەتەمەنەکان بوونەتە قوربانی و خانوو و ماڵی هاوڵاتیانی سوریا و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەکرێنە ئامانج و خەڵک ناتوانن خۆراکی ڕۆژانەی پێویستیان دەستبکەوێت گوتیشی هەموو ئەوانە کاری نامرۆڤانەن و پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ری به په‌له بۆ ئه‌م كێشانه بدۆزنه‌وه تاوه‌كو چیتر هاووڵاتیانی سڤیل و ئافره‌ت و منداڵ به‌هۆی كاره‌ساتی شه‌ڕه‌وه نه‌بنه قوربانی.
هه‌روه‌ها پاپا داوای له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی كه له گۆڕه‌پانه‌كه كۆببوونه‌وه كرد نوێژ بۆ ڕۆحی قوربانیانی شه‌ڕی سوریا بكه‌ن و نزا‌و پاڕانه‌وه‌ش بۆ برینداركان بكه‌ن گوتیشی هیواخوازین هه‌رچی زووه كۆتایی به جه‌نگ بێت له سوریا و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆیان.
جێی باسه رۆژی شه‌ممه ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە کۆی دەنگ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژە بڕیاری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا بۆ ماوەی سی ڕۆژ كه پڕۆژە بڕیارەکە داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکات دەستبەجێ شەڕ و پێکدادان ڕابگرن تاوەکو ڕێگە بدرێت بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان یارمەتییەکان بگەیەننە ناوچە کارەساتبارەکان و بریندارەکان بگوازنەوە، هەروەک پڕۆژە بڕیارەکە داوادەکات گەمارۆ لەسەر شارەکان هەڵبگیرێت لە نێویاندا شاری غوتەی ڕۆژهەڵات، بەپێی دەقی پڕۆژە بڕیارەکەش ئاگربەستەکە سەرتاسەری سووریا دەگرێتەوە و پێویستە دەستبەجێ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.