سوپاى توركیا تا ئێستا به‌رده‌وامه له ئۆپراسیۆنه‌كانى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرین، ئه‌مرۆش هاوكات هێزه‌كانى بۆ داگیركردنى عه‌فرین زیادكردووه، له به‌رامبه‌ریشدا په‌لاماره‌كانیى بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌كان زیاتر كردووه.
میدیكانی رۆژئاوا بڵاویانكردوەتەوە، لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و سوپای تورك و شەڕێكی سەختە.
باسیان لەوەكردووە، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا، لە دەوروبەری ئه‌م گوندانه شەڕێكی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای توركیا و بەڕێوەدەچێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپاى توركیا بۆ پشتیوانى له سوپاى وڵاته‌كه‌ى له هێرشیان بۆ سه‌ر عه‌فرین، هێزێكى دیكه‌ى تایبه‌تى ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕ كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ هێرشى نوێ و شه‌ڕى زیاتر به مه‌به‌ستى شكاندنى هێڵى به‌رگرى شه‌ڕڤانه كورده‌كان، سوپاى توركیا هێزى تایبه‌تى ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕ كردووه.
ناردنى ئه‌و هێزانه له كاتێكدایه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له بڕیارنامه‌یه‌كدا داوایكرد، شه‌ڕ له ته‌واوى سووریا بوه‌ستێندرێت و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت.
ئەمڕۆ رێكەوتی 26 ی 2 ی 2018، 38 رۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر دەستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، بەڵام تائێستا لەلایەن شەڕڤانانەوە هێرشەكان تێكشكێنراوە و سەدان سەربازی سوپای توركیا كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.