Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:03

گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ ئێران دووچاری گرفت ده‌بێت

بڕیاربوو رۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ر بگوازرێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئەوە لە کاتێکدایە مانگی رابردوو جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گواستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک بۆ ئێران لەڕێگەی تانکەرەوە، بەر لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەم دەستپێدەکات.

ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێران- عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، پلانی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی تانکەرەوە بۆ ئێران بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە لە ئێستادا ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت.

له‌كاتێكدا عێراق و ئێران له‌سه‌ر 60 هه‌زار به‌رمیل ئاڵوگۆڕی رۆژانه‌ی نه‌وت‌ رێككه‌وتبوون، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ پاڵاوگه‌كانی كرماشان له‌ ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران له‌ باشووره‌وه‌، رۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌خاته‌ سه‌ر حیسابی عێراق و ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی كه‌نداو ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حه‌مید حوسێنی ئه‌مینداری ئێرانی له‌ ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی ئاشكرایكرد، "به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئه‌منی، ئێران له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ تووشی كێشه‌ بووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا له‌سه‌ر زاری حوسێنی بڵاویكرده‌وه‌، ئێران ئامێری تیشكی ئێكسی نییه‌ بۆ پشكنینی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌عێراقه‌وه‌ دێن، گوتیشی: "ئێران بۆ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كات.

وه‌ك زانراویشه‌، ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و ئێران كار له‌سه‌ر راكێشانی هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی شوێنی به‌كارهێنانی بارهه‌ڵگره‌كان بگرێته‌وه‌، زۆر باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و هێڵه‌ نوێیه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ببێته‌ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هێڵی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا، كه ‌له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه‌ به‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عی و سوپای عیراق كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرایه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگاكه‌ كه‌وته‌وه‌ ده‌ست حكومه‌تی عێراق و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئێران و بریتانیا چه‌ند رێككه‌وتنێكی نه‌وتییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا واژۆكرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.