Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:49

وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، تورکیا له‌ بۆردومانکردنی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین به‌رده‌وامه

هێزه‌كانی توركیا له‌ بۆردومان كردنی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری عه‌فرین به‌رده‌وامن
وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، توركیا له‌ بۆردومانكردنی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین به‌رده‌وامه
کوردستان TV
100%

وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری سووریا كه‌چی هێزه‌كانی توركیا له‌ بۆردومان كردنی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری عه‌فرین به‌رده‌وامن. 

له‌و باره‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا ڕایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری 2018 شه‌ڕوانیان كوشتووه‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش 33 سه‌ربازی تورك كوژراون به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كانی یه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌ ئه‌و ئامارانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ . 

هاوكات به‌ گوته‌ی سوپای توركیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌كانی توركیا 8 گوندی دیكه‌یان له‌ هه‌ردوو شاره‌دێی بولبوله‌و ڕاجۆ و 112 خاڵ و 84 گوندو 6 كێڵگه‌و 20 چیاو ته‌پۆڵكه‌ی ستراتیژی و سه‌ربازگه‌یه‌كیان كۆنترۆڵ كردووه‌. 

هاوكات هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌ تۆپی قورس شارۆچكه‌ی جه‌ندریس و ڕاجۆو ژماره‌یه‌ك گوندیان بۆردومان كرد و له‌ ئاكامدا 3 هاووڵاتی برینداربوون و زیانیش به‌ر ماڵ و سامانی خه‌ڵكی سیڤل كه‌وت و خه‌ڵكێكی زۆر ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشت، به‌ڵام ئه‌و ئامارانه‌ی سوپاى توركیا له‌ لایه‌ن یه‌په‌گه‌و هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.