بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیا رایانگەیاند كە تەقینەوەیەك فرۆشگەیەك و خانووێكی لە شاری لیستەی ناوەڕاستی ئینگلتەرای خاپوور كرد، بەوهۆیەوە 6 كەس برینداربوون.
پۆلیسی بەریتانیا روونیشیكردەوە كە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە كە ئەو تەقینەوەیە پەیوەندی هەبێ بە تیرۆر و كردەیەكی تیرۆریستی بێ و لەلایەن ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە ئەنجام درا بێت.
پۆلیسی شاری لیستەری بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە تەواوی فەرمانگەكانی فریاكەوتن و بەهاناوەچوون گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر و تیمەكانی لێكۆلێنەوەیش بە چڕی دەستیان كردووە بە بە دواداچوون لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەكە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.