ئهمرۆ یەکشەممە 25/2/2018، لە شاری هەولێر بارەگای تائیفەیەکی مەسیحی و کەنسیەیەک کرانەوە.
دوای کردنەوەی بارەگاکەو کەنیسەکە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە وەکالەت، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کردنەوەی ئەو کەنیسەیە نیشانەی بەردەوامیی پێکەوەژیانی ئایینیی و نەتەوەییە لە کوردستاندا.
لە کوردستان، بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەزاران ساڵە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە پێکەوە دەژین و لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر، بەشداری دەکەن.
بەهۆی ئەو ئارامی و بەیەکەوەژیانە ئاشتییانەیە، دەیان هەزار هاووڵاتیی مەسیحی عێراق لە ترسی شەڕ و ململانێ تائیفییەکان، ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.