دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجاره كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و عێراق له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراقه و دووه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، شێروان زرار رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بۆ یه‌كه‌مینجار له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات و له به‌غدا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێت.
شێروان زرار گوتی: شاندێكی كۆمیسیۆنی له پێنج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێكدێن له به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
گوتیشی: شانده‌كه‌ی ئێمه به مه‌به‌ستی پێدانی تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق كه به‌لامانه‌وه گرنگه و رێژه‌یی بایۆمه‌تری له‌سه‌ره و پاكتره تاڕاده‌یه‌ك، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
راشیگه‌یاند: ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیین كه بڕیاره 12ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت و یاداشتێكی 16 خاڵییمان هه‌یه له نێوان كۆمیسیۆنی ئێمه و كۆمیسیۆنی عێراق بۆ لێكتێگه‌یشتن كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نێوان ئێمه و ئه‌وان واژووكراوه كه ئه‌وان له‌وێ و ئێمه‌ش لێره هه‌ماهه‌نگیی یه‌كتر بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ئه‌وا هه‌ردوولا ده‌توانین سوود له تواناكانی یه‌كتر وه‌ربگرین و ئیش بۆ یه‌ك ئامانج بكه‌ین كه سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.