Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:33

بەڤیدیۆ.. دیلان خۆشناو به‌ گۆرانی کۆچی دوایی زیاد ئەسعەد به‌درۆده‌خاته‌وه‌

گۆرانییەكی زیاد ئەسعەد بەناوی (لێم ببورە)، دەڵێتەوە
dlin xoshniw
کوردستان TV
100%

كچه‌ گۆرانیبیژدیلان خۆشناو،لە ژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) گرتەیەكی ڤیدیۆیی خۆی بڵاو كردووەتەوە و گۆرانییەكی زیاد ئەسعەد بەناوی (لێم ببورە)، دەڵێتەوە.

دوای ئەوەی شەوی شەممە، 2018/2/24، بە شێوەیەكی نادروست هەواڵی كۆچی دوایی زیاد ئەسعەد، هونەرمەندی بەناوبانگی كورد، بڵاو كرایەوە، بەشێك لە هونەرمەندانی كورد بە گوتنەوەی گۆرانییەكانی و پەیامی ڤیدیۆییان بۆ خۆشەویستی ئەو هونەرمەندە بڵاو كردەوە.
چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی كورد، گۆرانییەكانی زیاد ئەسعەدیان گوتووەتەوە و بەشێكیشیان بەهۆی گۆرانییەكانی ئەو هونەرمەندەوە، ناوبانگی هونەرییان پەیدا كردووە.

 كوردستان تیڤی / كامران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.