Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:58

له‌ چه‌ندین شارو شارۆچکه‌ى هه‌رێمى کوردستان خۆپیشاندانی به‌رفراوان بۆ پشتیوانی عەفرین بەڕێوەچوو

سه‌ربارى یه‌كده‌نگى هاولاتيان بۆ عه‌فرین، به‌لام په‌كه‌كه‌ به‌ دروشم و ئاڵاكانیان خۆپیشاندانه‌كانیان قۆرخ كرد
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ هاوڵاتیان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، خۆپیشاندانیان بۆ پشتیوانی له‌ عەفرین سازكردو داوایان كرد بەزووترین کات هێرشەکانى سووپاى توركیا لەدژی عەفرین رابگیرێن، هەروەها داواشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد پشتیوانی لە عەفرین بکه‌ن و سنوورێك بۆ هێرشه‌كانى توركیا دابنێن.

خۆپیشاندانی جەماوەری له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ عەفرین،  لە شاره‌كانى (هه‌ولێرو سلێمانى و ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و ڕانیەی دەروازەی راپەڕین و قەڵادزێ و هه‌له‌بجه‌و كۆیه‌)، بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەكان بەڕێوەچوو.

لە شاری هەولێرو زۆربه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتیوانی عەفرین خۆپیشاندانى به‌رفراوان بەڕێوەچوو، كه‌ تێیدا هاوڵاتیان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ماموستایان و گشت چین و توێژه‌كان بەشداریان تێدا كردو پره‌تستۆى هێرش و په‌له‌ماره‌كانى سووپاى توركیایان كرد بۆ سه‌ر عه‌فرین و داوایان كرد جیهان له‌هه‌مبه‌ر عه‌فرین بێ ده‌نگ نه‌بێت و به‌ زوورتین كات كۆمه‌لگه‌ى نێوده‌له‌تى بێته‌ سه‌ر خه‌ت.

خۆپیشانده‌ران پەیامی پشتیوانی كردن لە بەرخۆدانی عەفرین بڵاوكرده‌وه‌و له‌ رێگه‌ى میدیاكانه‌وه‌ گه‌یاندیان به‌ هەموو جیهان، و ووتیان" عەفرین جینوساید دەكرێت، عەفرین دەشێوێندرێت، ژینگەكەی وێران دەكرێت، بۆیە پێویستە لە سەر هەموو لایەك بە بێ جیاوازی پشتیوانی لە عەفرین بكەین.

خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان دژی لەشكركێشییەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا دەوتەوە.

خۆپیشانده‌ران له‌ هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان به‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ دروشمى پشتیوانى له‌ عه‌فرین به‌رز ده‌كرده‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامان بوو، لایه‌نگرانى (په‌كه‌كه‌) به‌ ووتنى دروشمى حیزبى و به‌رز كردنه‌وه‌ى ئالاى تایبه‌ت به‌ خۆیان، خۆپیشاندانه‌كانیان به‌ حیزبی كردبوو.

تێزانین 36 رۆژە عەفرین لەژێر لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیایە، شەڕڤانی یەپەگە و یەیەژە بەرگری سەخت لەناوچەكانی كانتۆنەكە دەكەن و مەبەستی توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا ئەوەیە، دەیانەوێت كۆتایی بەدەسەڵاتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بهێنن، كە بەهاوپەیمانی نزیكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دادەنرێت بۆ شەڕی دژی داعش.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.