Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 12:12

پلاتفۆرمی (تیک تۆک) کۆمەڵێک ئامرازی نوێی بۆ بەکارهێنەران ڕاگەیاند

100%

پلاتفۆرمی (تیک تۆک) کۆمەڵێک ئامرازی نوێی ڕاگەیاند کە ئامانجیان باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانە؛ ئامرازەکان کۆمێنتی دەنگی، ڕاپرسی و ئەگەری بڵاوکردنەوەی چەندین وێنە لە نێو کۆمێنتەکاندا لەخۆدەگرن.

پلاتفۆرمی (تیک تۆک) ڕایگەیاند، بەم زووانە کۆمێنتی دەنگی (Voice Comments) بۆ ئەو بەکارهێنەرانە بەردەست دەبێت کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، بە جۆرێک ڕێگەیان پێدەدات نامەی دەنگی تۆمار بکەن کە ماوەکەی بگاتە 60 چرکە لە ژێر هەر ڤیدیۆیەکدا و هەر کەسێکیش دەتوانێت کلیکی لەسەر بکات بۆ ئەوەی گوێی لێ بگرێت.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە ئەم تایبەتمەندییە زیادکردنێکی خۆش و سەرنجڕاکێش بێت، بەڵام لەوانەیە بەشی کۆمێنتەکان بگۆڕێت بۆ پاشاگەردانی، ئەمەش شتێکە کە بە تێپەڕبوونی کات دەردەکەوێت.

هەروەها پلاتفۆرمەکە دەرفەت بە دروستکەرانی ناوەڕۆک دەدات کە لە بەشی کۆمێنتەکانی پۆستەکانیاندا ڕاپرسی (Comment Polls) دروست بکەن، لەگەڵ توانای نیشاندانی تاوەکو پێنج بژاردە و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی ئەنجامەکان لە بەشی کۆمێنتەکاندا.

ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا بەردەستە، ئەمەش پاش ئەوەی پلاتفۆرمەکە پێشتر بیرۆکەیەکی هاوشێوەی لە ڕێگەی ستیکەرەکان (Stickers) و لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا تاقیکردبووەوە.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.