Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:14

لە مووسڵ 200 تەرمی تیرۆریستانی داعش دۆزرانه‌وه‌

داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 شاری مووسڵی داگیركردبوو
کوردستان TV
100%

رائید سامر مەجید، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی مووسڵ، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ هێزەكانی بەرگریی شارستانی لە مووسڵ 200 تەرمی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیەوەو دەركەوتووە، كە ئەو تیرۆریستانە لە سەروبەندی رزگاركردنەوەی مووسڵدا كوژراون.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە" بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی مووسڵ، تەرمەكان لەو شوێنەی كە تێیدا بوون هەڵگیراون و لە یەكێك لە گۆرستانەكانی مووسڵ نێژراون".

تیرۆریستانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 شاری مووسڵیان داگیر كرد و دوای سێ ساڵ توانرا ڕزگار بكرێتەوە، هەرچەندە تاكوو ئێستاش جموجۆڵەكانی ئەو تیرۆریستانە لە سنووری ئەو پارێزگایە بەردەوامە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.