Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:28

له‌ کاتی ئه‌نجامدانی کۆنسێرتدا که‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌

به‌ په‌له‌ هۆڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌
Gorine cu volkin
کوردستان TV
100%

گۆرانی بێژی تورك "ڤۆلكان كۆناك" له‌ یه‌كێك له‌ باڕه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ گۆرانی ده‌گوت، كاتێ یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووان هه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر پێ و گوتوویه‌تی "تۆ خائینی نیشتیمانی" و چه‌ند گولـله‌یه‌كی تێگرتووه‌.

ڤۆلكان هیچ یه‌كێك له‌ گولـله‌كانی به‌رنه‌كه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌ په‌له‌ هۆڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌ و له‌ لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانییه‌وه‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

شایانی باسه‌ داواكاری گشتی جومهوریه‌ت له‌ ئیسته‌نبۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد 3 كه‌س ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام دوو كه‌سیان دوای ئه‌وه‌ی ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیراوه‌ ئازاد كراون، ئه‌وه‌یشی گولـله‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ ئازاد نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.