مامۆستایه‌كی نه‌خۆشییه‌كانی پێست له بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی كۆلۆمبیا رایدهگهێنێت، به‌ر له‌وه‌ی جله تازه‌كانت بپۆشی، پێویسته بیانشۆریت.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئێندیپێندتی بریتانی دۆناڵد بیلستیو، مامۆستای نه‌خۆشییه‌كانی پێست له بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی سه‌ربه زانكۆی كۆلۆمبیا رایگه‌یاندووه: پۆشینی جل و به‌رگی تازه به‌ر له شووشتنی له‌وانه‌یه كه‌سه‌كه تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی پێست بكات.
هه‌روه‌ها دۆناڵد بیلستیو گوتویه‌تی: چه‌ند ئه‌گه‌رێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌و جل و به‌رگانه هه‌یه كه له ماركێته‌كان ده‌یانكڕین، جاری وایه تۆ جل و به‌رگێك ده‌كڕی پێش تۆ یه‌كێكی دیكه ئه‌م جله‌ی له‌م شوێنه تاقی كردۆته‌وه‌و له‌وانه‌ش كه‌سه‌كه نه‌خۆشی پێستی هه‌بێ، ئه‌و كاته نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌م كه‌سه بۆ تۆ ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی بواری پێست ده‌شڵێ: زۆر جار خاوه‌ن ماركێته‌كان جۆره گوڵاوێك كه له‌مادده‌ی كیمیاوی پێك هاتووه له جل و به‌رگه‌كان ده‌ده‌ن تا جل و به‌رگه‌كان بۆنیان ناخۆش نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ پیستی تۆ نه‌گونجێت و ببێته هۆكارێك بۆ تووشبوون به هه‌سته‌وه‌ری.
هه‌روه‌ها به بڕوای ئه‌و مامۆستایه هۆكارێكی دیكه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی پێست ئه‌وه‌یه كاتێك جل و به‌رگی تازه به‌ر له شووشتنی ده‌پۆشێت ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و جل و به‌رگانه له كاتی رهنكردنیاندا مادده‌ی كیمیاوی تێكه‌ڵ به بۆیه‌كان ده‌كرێن.
هه‌ره له‌م باره‌یه‌وه لیندسی پۆردۆن، دكتۆری بواری پێست ده‌ڵێ: شووشتنه‌وه‌ی جل و به‌رگی تازه به‌ر له پۆشینی زۆر گرنگه‌و نابێ پشتگوێ بخرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.