Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:18

له‌ هه‌رێمى کوردستان هەفتەی پشتیوانی لە عەفرین راگەیێندرا 

باشوور پشتگیریی عه‌فرین ده‌کات و بۆ عه‌فرین رێپێوان ده‌کات
کوردستان TV
100%

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانیی، هەفتەی پشتیوانی لە عەفرین راگەیێنرا و بانگەواز بۆ خەڵک کرا بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە 7 شار و شارۆچکە بەشداری رێپێوانەکان بکەن.

چالاکییەکان بە‌ ده‌ستپێشخه‌ریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان- که‌نه‌که‌ و به‌ به‌شدارى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و رێکخراوه‌کان و مامۆستایانی ئایینی ئەنجامدەدرێن. 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە هەموو رێککارە یاساییەکانیان گرتوونەتەبەر و هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادارکردوونەتەوە بۆئەوەی کێشە و گرفتیان بۆ دروست نەبێت.

رێپێوانەکان به‌ ناوی "باشوور پشتگیریی عه‌فرین ده‌کات و بۆ عه‌فرین رێپێوان ده‌کات" لەم کات و شوێنانە رێکدەخرێن:

- هه‌ولێر: رۆژی شه‌ممه‌ 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دواینیوه‌ڕۆ گردبوونه‌وەیەک‌ له‌ پارکی شانه‌ده‌ر رێکدەخرێت.

- سلێمانی: رۆژی شه‌ممه‌ 24-2-2018، کاتژمێر 02:30 خوله‌کی دواینیوه‌ڕۆ رێپێوانێک له‌ شەقامی سالم (سه‌هۆڵه‌که‌) بۆ به‌رده‌م باخی گشتی رێکدەخرێت.

- هه‌ڵه‌بجه‌: رۆژی شه‌ممه‌ 24-2-2018، کاتژمێر 02:30 خوله‌کی دواینیوه‌ڕۆ گردبوونه‌وەیەک‌ له‌به‌رده‌م بانکه‌ کۆنه‌که رێکدەخرێت‌.

- که‌لار: رۆژی شه‌ممه 24-2-2018، کاتژمێر 04:00 ی ئێواره رێپێوانێک له‌به‌رده‌م پارکی له‌یلا قاسم بۆ نێو بازاڕی گشتی رێکدەخرێت.

- رانیه‌: رۆژی شه‌ممه‌ 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ رێپێوانێک له‌به‌رده‌م خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی کچانی رانیه‌ بۆ سه‌رای رانیه رێکدەخرێت‌.

- کۆیه‌: رۆژی شه‌ممه‌ 24-2-2018، کاتژمێر  02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م پارکی قوڕه‌به‌رازه رێکدەخرێت‌.

دەربەندیخان: رۆژی شه‌ممه‌ 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه‌یه‌ک لەنێو بازاڕ رێکدەخرێت‌.

- سۆران: رۆژی شه‌ممه‌ 24-2-2018، کاتژمێر 02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێو بازاڕ رێکدەخرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.