محه‌مه‌د فه‌ره‌ج" فه‌رمانده‌ى هێزه میلله‌كانى سوریا: به فه‌رمانى حكومه‌تى سوریا بۆ عه‌فرین هاتوین بۆئه‌وه‌ى شان به شانى خه‌ڵكى عه‌فرین رێگرى له هێرشى سوپاى توركیا بكه‌ین
هه‌روه‌ها گووتى: سه‌ره‌ڕاى تۆپبارانه‌كانى سوپاى توركیا، له لایه‌ن خه‌ڵكى عه‌فرینه‌وه پێشوازیمان لێكرا و هێزه‌كه‌مان گه‌ڕانه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ى كه پێشتر سوپاى سوریاى لێ جێگیر ببو، هه‌روه‌ها ئاڵاى سوریامان له‌سه‌ر سنورى نێوان توركیا‌و سوریا هه‌ڵكرده‌وه
ئه‌مه له كاتێكدا پێشتر ئه‌نقه‌ره هۆشدارى به‌و لایه‌نانه دابوو كه پاڵپشتى هێزه‌كانى (یه‌كى نهكانى پاراستنى گه‌ل) ده‌كه‌ن كه‌وا ئه‌و لایه‌نه ده‌بێته ئامانجى سوپاى توركیا
ئبراهیم كاڵن وته‌بێژى حكومه‌تى توركیا گوتبووى:ناكرێت په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریادا هه‌بێت،به‌ڵام ده‌كرێت له هه‌ندێك دۆخى ناهه‌موار په‌یوه‌ندى هه‌واڵگریمان به‌شێوه‌ى راستۆخۆ یان ناراسته‌وخۆ هه‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.