جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، بوونی هێزه‌كانی ئێران له سوریا به ئامانجی كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگ نییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
عه‌باس عه‌راقچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی ره‌تیكرده‌وه كه بوونی هێزه‌كانی ئێران له سوریا به ئامانجی كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌هران له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتوگۆی ده‌ست پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات كه‌م بكاته‌وه ،تا بتوانین یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌ێنینه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تووشی برسیبوون بوونه‌ته‌وه.
عه‌راقچی گوتیشی: تواناكانی سوپای سوریا به‌هێزه‌و پێویسته ئیسرائیل چاو به سیاسه‌ته سه‌ربازییه‌كانیدا بخشێنێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.