Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:31

کوڕی به‌رپرسێکی باڵا 10 ساڵ زیندانی ده‌کرێت

كوری سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی لەعیراق
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە ، دادگای تاوانەكانی رەسافە كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی ، بەتۆمەتی گەندەڵی بریاری زیندانی كردنی بۆ كورێكی سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی و دوو تاوانباری دیكە دەركرد بریاریدا 10 ساڵ زیندانی بكرێن.

ڕایانگه‌یاند، دادگاى تاوانه‌كانى ڕه‌سافه‌، كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ دۆسیه‌ی ده‌ستپاكی له‌ به‌غدا، سزاى 10 ساڵ زیندانیكردنى بۆ كوڕى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونه‌ له‌ عێراق و دوو تاوانبارى تر ده‌ركرد.

سه‌رچاوه‌كان، به‌ میدیا عێراقییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه‌، دادگاى تاوانه‌كانى ڕه‌سافه‌، سزاى 10 ساڵ زیندانیكردنى بۆ محه‌مه‌د كوڕى عه‌بدولـله‌تیف همه‌یم، سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونه‌، ده‌ركرد”.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ هاوكات، سزاى بۆ دوو تاوانبارى تر له‌ هه‌مان دۆسییه‌دا ده‌ركرداوه‌، هه‌روه‌ها سزاى دارایی 500 هه‌زار دۆلاریش بۆ كوڕی سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونه‌، ده‌ركراوه‌.

پێشتر له‌ مانگى ڕابردوودا، عه‌قید حه‌بیب كازم، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى تڕێبیل، ڕای گه‌یاند: “له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ عێراق، كوڕى سه‌رۆكى وه‌قفى سونه‌مان به‌ پێی ماده‌ى 444 له‌ یاسای سزادانى عێراق، ده‌ستگیر كردووه‌”.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.