Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:22

ئۆستاین میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا

دوانزه‌ یاریزان گه‌یشتبوونه‌ قۆناغی كۆتایی ئه‌م پێشبڕكێیه
کوردستان TV
100%


 
له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور، یاریزانی نۆروێژی ئۆستاین براتین پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له‌ پێشبڕكێی خلیسكانی ئازاد له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.

 دوانزه‌ یاریزان گه‌یشتبوونه‌ قۆناغی كۆتایی ئه‌م پێشبڕكێیه، له‌ئه‌نجامدا ئۆستاین براتین ئاستێكی به‌رزی له‌ هه‌رسێ گێم پێشكه‌شكردو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌دوپێنج خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌و میدالیای زێڕی مسۆگه‌ركرد.

 یاریزانی ئه‌مه‌ریكی نیك گیۆپێر پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌دوسێ پۆینت شه‌ست خاڵ به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزیش بووه‌ به‌شی ئه‌لێكس مارچاندی كه‌نه‌دی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌دودوو پۆینت چل خاڵ .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.