Erbil 20°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:22

پێنج ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران کوژراون 300 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیرکران

خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی باكووری تاران گردبوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

خۆپیشانده‌رانی ئێران سێ پۆلیس و دوو چه‌كداری سوپای پاسداران ده‌كوژن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش 300 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ ئه‌نجامی پێكدادانه‌كاندا له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتووانی ڕێبازی سۆفییه‌ت پێنج ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش له‌ تاران كوژراون و نزیكه‌ی 300 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون.

خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی باكووری تاران گردبوونه‌ته‌وه‌ و داوای ئازادكردنی هه‌ندێك له‌ شوێنكه‌وتووه‌كانیان كردووه‌و له‌و كاته‌شدا پاسێكی سپی له‌سه‌ر شه‌قامێكی ته‌سك خۆی ده‌كات به‌ نێو 40 پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌داو سێ پۆلیس و دوو چه‌كداری هێزه‌كانی باسیج كه‌ له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی سوپای پاسدارانی ئێراندا ده‌كوژێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.