نزیكه‌ی دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كانی ئێران و ئه‌مریكا زیندانییه‌كانی یه‌كتریان راده‌ستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كابینه‌ی ئۆباما بڕێكی زۆر پاره‌ی راده‌ستی ئێران كرد، ترامپ له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تی: هه‌رگیز نه‌متوانی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بگونجێنم كه ئۆباما ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلاری به كاش ناردووه بۆ حكومه‌تی ئێران و هیچكه‌سیش له كۆنگرێس و ئێف بی ئای و دیوانی دادوه‌ریدا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته نه‌كردووه.
پێش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له ئێران، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسا 400 میلۆن دۆلاری بۆ كڕینی چه‌ك دابوو به حكومه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چه‌كی به حكومه‌تی ئه‌وسای ئێران نه‌فرۆشتبوو دادگایه‌كی ئه‌مریكا نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ر له ئێستا هه‌م بڕی سه‌ره‌كی پاره‌كه و هه‌میش سووی پاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك له كۆمارییه‌كان و ره‌خنه‌گرانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران، ره‌خنه‌یان له‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ ئێران هه‌یه كه هاوكاتیش بووه له‌گه‌ڵ ئازادكردنی دیله‌كانی هه‌ردوولا، وه ئه‌وه به پێدانی باج به ئێران هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.