كۆمه‌لێك له زاناكانی كۆپنهاگن له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن به‌ژن و بالایهكی درێژن زیاتر له كه‌سانی دیكه توشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بن .
گۆڤاری Science daily توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامداوه كه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوونه‌ته‌وه ، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا توشی جه‌ڵته‌ی مێشك هاتوون ، ئه‌وانه‌ن كه به‌ژن و بالایهكی درێژیان هه‌یه.
ئه‌م گۆڤاره زانستییه له نێوان ساڵانی 1930 تا 1989 ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر 300 هه‌زار كه‌س كه ته‌مه‌نیان له نێوان ( 7-13) ساڵ ئه‌نجامدراوه ، له ئاماره‌كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا توشی جه‌ڵته‌ی مێشك هاتوون بریتیین له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ژن و بالای به‌رزیان هه‌یه .
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه به‌ژن و بالا به‌رزه‌كان له پێكهاته‌یان جیناتی جیاواز هه‌یه و هه‌روه‌ها زیاتر له كه‌سانی تر توشی دڵه‌راوكێ ده‌بنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.