دوای چه‌ند ساڵێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی له بواری هونه‌ر و گۆرانی گۆرانیبێژی كورد ( ئالان جه‌مال ) به گۆرانییه‌كی نوێ له ژێر ناوی " گله‌ییه‌ك له دڵداری " ده‌گه‌رێته‌وه نێو ئه‌و بواره .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویكردۆته‌وه به‌م نزیكانه گۆرانییه‌كی تازه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه ئاشكرا بكات .
گۆرانی " گله‌ییه‌ك له دڵداری " تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له لایه‌ن خودی گۆرانیبێژه‌كه ئاماده‌كراوه و كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه له ئه‌ورووپا ئه‌نجامدراوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌بێته‌وه .
ئالان جه‌مال خه‌لكی شاری هه‌ولێره ، چه‌ند ساڵێكه له ئه‌ورووپا داده‌نیشێت و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه و ژه‌ند ساڵێكیش ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی نییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.