خاتوو هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر بۆ ئه‌مساڵ شاری سلێمانی هه‌ڵبژارد بۆ ئاهه‌نگگێران به‌بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستی (ڤالانتاین).
له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی هه‌وادارانی، كچه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌یاوه‌ری مایسترۆ عه‌دنان شان و تیپه مۆسیقییه‌كه‌ی، ئاهه‌نگێكی خێزانی سازكرد، كه تێیدا چه‌ندین گۆرانی كۆن و نوێی گوته‌وه‌و ئاماده‌بووانی هێنایه جۆش و خرۆش.
له‌وانه: حیوا رجال پێشمه‌رگه، خلی ایدك بایدی، به‌ده‌وی و چه‌ند گۆرانییه‌كی به‌زمانی كوردی.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا، حه‌سنا مه‌ته‌ر كه به‌باڵوێزی هونه‌ری لوبنانی كوردستانی ناسراوه، به كراسێكی درێژی ره‌نگی سوور ده‌ركه‌وت له دیزاینی هونه‌رمه‌ند نورا.
جێی باسه، ساڵانه حه‌سنا مه‌ته‌ر له رۆژی (ڤالانتاین) له یه‌كێك له شاره‌كانی به‌یرووت و دوبه‌ی و كاراكاس ئاهه‌نگ ده‌گێرێت، بۆ ئه‌مساڵیش بریاریدا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانی له شاری سلێمانی ئاهه‌نگ بگێڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.