بەهۆی بارانبارین و هەستانی لافاوەوە لە گوندێكی سەر بە شارەدێی وارماوای سەر بە شارەزوور 80 سەر ئاژەڵ مردار بوونەوە.
ئهمرۆ یهكشهممه قایمقامیەتی قەزای شارەزوور، لە ڕاگەیەندراوێكدا ، ئاشكراى كرد" بەهۆی ئەو شەپۆله باران بارینەی كه چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی گرتووەتەوە و بههۆیهوه لافاو لە گوندی (بەردەكەڕ)ی سەر بە شارەدێی وارماوای قەزای شارەزوور دروست بووه، كه زیانێكی زۆری ماددی بەر دانیشتووانی گوندەكە كەوتووەو 80 سەر ئاژەڵ بههۆى لافاوهوه مردار بوون.
قایمقامیەتی قەزای شارەزوو داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دهكات قەرەبووی هاووڵاتیان و زیانلێكەوتوان بكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.