له 18ـى شوباتى 2001 و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى ترسنۆكانه‌وه فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى هێماى برایه‌تى و خه‌باتى نیشتیمانى و ئاشتى شه‌هید كرا.
له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ئه‌و ساڵه‌دا له كاتێكدا فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و لێپرسراوى لقى دوو به‌ره‌و باره‌گاى كارى خۆى ده‌چوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تیرۆریست ته‌قه‌یان لێ كرد‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ى كوردستان و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى شه‌هید بوون.
فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى ساڵى 1937 له شارۆچكه‌ى هه‌ریرى سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێر له باوه‌شى خێزانێكى مه‌سیحیدا هاتۆته ژیانه‌وه خوێندنى له هه‌ریرو شه‌قلاوه و هه‌ولێر ته‌واو كردووه و ساڵى 1960 بۆته مامۆستا ساڵى 1963 چۆته ریزه‌كانى شۆرشى ئه‌یلووله‌وه ، به هۆى لێهاتوویى و دڵسۆزى و نیشتیمانپه‌روه‌رێتى خۆیه‌وه له كۆنگره‌ى نۆیه‌مى پارتیدا به‌ئه‌ندامى یه‌ده‌گ و دواتریش به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى هه‌ڵبژێردراوه له رۆژه سه‌خته‌كانى شۆڕشى گولاندا چه‌ندین لێپرسراوێتى گرتۆته ئه‌ستۆ له‌وانه لێپرسراوێتى لقى دوو له هه‌ردوو به‌ره‌ى جودو به‌ره‌ى كوردستانیشدا نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كردووه، له هه‌ردوو كۆنگره‌ى 11و 12 دا به‌ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوه له ساڵى 1992ه‌وه شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى ئه‌ندامى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فڕاكسیۆنى پارتى بوو.
له 20ـى شوباتیشدا و له رێوره‌سمى به‌خاك سپاردنى ته‌رمى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریریدا كه ده‌یان هه‌زار كه‌س له هه‌موو لایه‌كى كوردستانه‌وه به‌شدارییان تیادا كرد، سه‌رۆك بارزانى وتى: كاك فه‌ره‌نسۆ نه یه‌كه‌مین شه‌هیدى پارتییه‌و نه ئاخر شه‌هیدی پارتیش ده‌بێت و ئه‌وه‌ى وڵاتێك رزگار بكات ده‌بێ قوربانى بدات.
سه‌رۆك بارزانى رۆژى 23ـى شوباتیش له كۆتایی پرسه‌كه‌دا له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: ده‌بێ به ئاشتى و یاسا‌و حه‌ق و عه‌داله‌ته‌وه رووبه‌ڕووى تیرۆر‌و خراپه‌كارى و تێكدان ببینه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش سێ رۆژ ماته‌مینى گشتى له هه‌رێمدا راگه‌یاند هه‌مان رۆژ حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانى و عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان به‌ست و ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌یان ئیدانه كرد سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش په‌یامێكى پێشكه‌ش به گه‌لى كوردستان كرد‌و تیایدا وتبووى فره‌نسۆ هه‌ریرى به ئاین مه‌سیحى بوو له‌سه‌ر رێبازى ئازادیخوازانه‌ى بارزانى نه‌مر بووه به حزبایه‌تیش پارتی بووه به‌نه‌ته‌وه ئاشورى و به تێكۆشانیش نیشتیمانى كوردستانى بووه.
رۆژى 25ـى شوباتیش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد‌و تاوانى شه‌هیدكردنه‌كه‌شى مه‌حكوم كرد، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاش ئه‌و تاوانه تیرۆریستییه‌ى مه‌حكووم كرد، له رۆژانى پرسه‌شدا به مه‌به‌ستى ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له تیرۆر‌و تیرۆریستان و بۆ پشتیوانى كردن له حكوومه‌تى هه‌رێم و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و له پێناوى ئاشتى و سه‌قامگیریدا جه‌ماوه‌رى توڕه‌ى كوردستان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى تیرۆر، گه‌وه‌رترین ریفراندۆمى جه‌ماوه‌رییان ئه‌نجامدا، هه‌ر بۆ سه‌ركۆنه‌كردنى ئه‌و كاره تیرۆرییه رۆژى 26ـی شوبات جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانێكى یه‌كجار گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا هه‌ر له‌وێدا له‌سه‌ر داواكارى جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر یاریگاى وه‌رزشى هه‌ولێر به یاریگاى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى ناونرا چونكه هاوكارێكى دڵسۆزى بزافى وه‌رزشى بوو له هه‌رێمدا.
رۆژى 10ـى ئاداریش 14 ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ئه‌و كاره تیرۆریستییه چه‌په‌ڵه‌یان سه‌ركۆنه كرد‌و پشتیوانیان بۆ ره‌وه‌تى دیموكراسیانه‌ى پارتى نیشان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.