به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌ڕه‌ی ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی خۆكوشتن له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا هاووڵاتیه‌ك به ناوی (ئیبراهیم فه‌رهاد ئیبراهیم) ته‌مه‌ن (29)، ساڵ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان، خۆی به‌په‌تێك به پانكه هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه .
راشیگه‌یاندووه: دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر كرا، به‌ڕێزیان بڕیاریدا به وه‌رگرتنی ووته‌ی داواكارانی مافی كه‌سی مردوو و شاهێدانی ڕووداو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.