له‌لایه‌ن ھادی زیائه‌دین، په‌یكه‌رسازی به‌ناوبانگی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان ، له شاری سنه په‌یكه‌رێك بۆ ھونه‌رمه‌ند عوسمان ھه‌ورامی دروست كرا، به‌م بۆنه‌وه رێورهسمێكی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان و خه‌ڵكی شاری سنه رێوره‌سمه‌كه به‌رێوه چوو ، به‌م بۆنهییهوه فیلمێك له‌سه‌ر ژیان و به‌رھه‌مه‌كانی عوسمان ھه‌ورامی، كه له لایه‌ن په‌رویز ڕۆستهمییهوه ئاماده‌كرابوو، نمایش كرا، پاشانیش به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شیعر و ژه‌نینی پارچه مۆسیقای ھه‌ورامی ڕێوڕهسمهمه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا.
به‌شێكی دیكه له ڕێوڕه‌سمه‌كه ته‌رخان كرا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێك له كلیپی ناوچه‌ی ھه‌ورامان و عوسمان ھه‌ورامی، كه له‌لایه‌ن كه‌یوان مه‌جیدییه‌وه دروست كراوه.
شایانی باسه ھونه‌رمه‌ند عوسمان حه‌مه‌ئه‌مین ناسراو به (عوسمان ھه‌ورامی)، له‌ساڵی 1936 له گوندی كێمنه‌ی ناوچه‌ی ھه‌ورامان له‌دایك بووه و له سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه، له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ھونه‌رمه‌ندان به‌شێوه‌زاری ھه‌ورامی و سۆرانی، گۆرانیی شاد و سیاچه‌مانه‌ی گوتووه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.