Erbil 2°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:05

تورکیا رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ی ئازاد کرد

هه‌واڵی ئازادیی یوجه‌ل له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاوه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌
توركیا رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ئازاد كرد
کوردستان TV
100%

رۆژێك دوای دیداری بیناڵی یه‌ڵدره‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ده‌نیز یوجه‌ل هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی وۆڵتی ئه‌ڵمانیی كه‌ له‌لایه‌ن توركیا زیندانیی كرابوو ئازادكرا. هه‌واڵی ئازادیی یوجه‌ل به‌خێرایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاوه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌.

ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ به‌ درێژایی یه‌ك ساڵی رابردوو له‌ توركیا زیندانیی بووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ تاوانه‌كه‌ی پێڕابگه‌یه‌نرێ. ئێستاش به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ دادگایی بكرێت ئازادكراوه‌، ئه‌وه‌ ئاشكرای ده‌كات زیندانیكران و ئازادكرانی ناوبراو هۆكاری سیاسییان هه‌یه‌ و مه‌به‌ست لێی خستنه‌ ژێر فشاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بووه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌نیز یوجه‌لی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیی به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی تیرۆریستان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ حكومه‌تی توركیا ئه‌م چه‌مكه‌ بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان واته‌ په‌كه‌كه‌ و هه‌روه‌ها لقه‌كانی ئه‌م حزبه‌ به‌كار ده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.