کاتژمێر 4ی ئەمڕۆ هەینی بە کاتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستیپێکردو له‌میانه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ل راوێژكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌لمانیا كۆبووه‌وه و بریاریشه هه‌ر ئه‌مرۆ له‌گه‌ل هه‌ردوو گروپى (سی دى ی‌و) و (سی ئیس ی‌و) له په‌رله‌مانى ئه‌لمانیاو وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌لمانیاو هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا و نه‌رویج كۆبێته‌وه.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری كردنی چەندین سەرۆک و سەرکردەی جیهان ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت و تێیدا باس لە چەندین تەوەر دەکرێت.
لە کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشدارن.
نزیکەی 600 سەرۆک و سەرکردە و پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی جیهان لە کۆنفرانسەکە بەشدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.