Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:18

شەڕی‌ قورس لەنێوان سوپای‌ تورکیا و شەڕڤانان بەردەوامە

لە 27ـەمین ڕۆژیدا بۆ سەر عەفرین بەردەوامە
کوردستان TV
#12
100%


هێرشەكانی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سەر عەفرین بەردەوامە و، لە چەند ناوچەیەك شەڕی‌ قورس لە نێوان سوپای‌ توركیا و شەڕڤانان بەڕێوە دەچێت.

هێرشەكانی‌ سوپای‌ توركیا و گرووپە ئۆپۆزسیۆنە سوورییە هاوپەیمانەكانی‌ لە 27ـەمین ڕۆژیدا بۆ سەر عەفرین بەردەوامە و لە گوندی چەقەلای سەر بە شارۆچكەی شییە و، لە گوندی دێوای سەر بە شارۆچكەی جندرێس، ڕووبەڕووبوونەوەی‌ سەخت لە نێوان شەڕڤانانی‌ یەپەگە و سوپاتی‌ توركیا و گرووپە ئۆپۆزسیۆنە لایەنگرەكانی‌ بەردەوامە.

میدیاكانی‌ نزیك لە یەپەگە ڕایانگەیاند "شەڕڤانان هێرشێكیان بۆ سەر سوپای‌ توركیا لە ناوچەیەكی‌ نێوان گوندەكانی‌ ئەدەما و ئەلیبسكای‌ سەر بە شارۆچكەی‌ ڕاجۆ ئەنجام داوە، كە تێیدا دوو سەرباز كوژراون و پێنجی‌ دیكە بریندار بوون.

تۆپخانە و فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیاش بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی‌ بەرەكانی‌ شەڕ و گوند و شارۆچكەكانی‌ عەفرین، كە بەهۆیەوە زیانی‌ گیانی‌ و مادی‌ بەر هاووڵاتیان كەوتووە.

لە 20ی‌ كانوونی‌ دووەمی‌ ئەمساڵ سوپای‌ توركیا بە هاوكاریی‌ گرووپە سوورییە ئۆپۆزسیۆنە هاوپەیمانەكانی‌ هێرشی‌ بەرفراوانی‌ بۆ سەر كانتۆنی‌ عەفرین لە ڕۆژئاوای‌ كوردستان دەستپێكرد، كە ڕووبەڕووی‌ بەرگریی‌ سەختی‌ شەڕڤان بووەوە و تا ئێستا پێشڕەوییەكی‌ ئەوتۆی‌ نەكردووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.