ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیا له گردی بیێ-ی نزیك شارۆچكه‌ی باتیفا-ی شاری زاخۆ ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لدا هاتووه: ڕێكه‌وتی 13ی شوبات هێزه‌كانمان له دژی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیا ، له گردی بیێ-ی نزیك شارۆچكه‌ی باتیفا-ی شاری زاخۆی باشووری كوردستان چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجام دا.
هه‌په‌گه ده‌شڵێ: هێزه‌كانمان له 8 لاوه هێرشیان كرده بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیا و 2 تانك و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كیرپی تێك‌شكێنران.
راگهێندراوهكهی هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا 22 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون و زیاتر له 10 سه‌ربازیش برینداربوون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: ئاژانسی فورات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.