دوای 4 ساڵ كاركردن له سه‌ر فیلمێك به ناوی " تۆرن " سینه‌ماكاری كورد " نه‌وزاد شێخانی " ئاشكرایده‌كات له ئێستادا ئه‌م فیلمه كاره‌كانی كۆتایی پێهاتووه .
سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری ئه‌م فیلمه " ئه‌مین خه‌ڵات " رایگه‌یاند 4 ساڵه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنای ئه‌م فیلمه‌ین ، فیلمی تۆرن له ئێستادا هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه ، بۆ به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كاندا فیلمی تۆرن له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌رێده‌كه‌وێت .
ناوبراو وتیشی ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می ساڵی ( 2018) ه یه باس له ئێش و ئازار و ده‌رده‌سه‌ری ئێزیدییه‌كان ده‌كات ، وه‌كو داستانێك ئازاره‌كانی ئێزیدیان له ماوه‌ی سالانی رابردوو وێنه‌كانیان تۆماركراوه ، هه‌روه‌ها باس قركردنی میله‌تی ئێزیدی ده‌كات كه به ده‌یان جار و به درێژایی مێژوو رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه .
جێی باسه خانمی هونه‌رمه‌ند ( خه‌ولا موجاهید ) له نێو فیلمه‌كه‌دا گۆرانییه‌ك ده‌چرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.