به بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه، دینا گۆرانێكی نوێی به‌ناوی "خۆشه‌ویستم" بڵاوكرده‌وه ، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد كاری كۆمپۆزهر و تێكستی بۆ ئاماده كردووه، له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د جه‌میل ده‌رهێنه‌ری كورده و یه‌ڵدان ئۆزگوزهل ئهرهنجۆكهی بۆ هه‌ڵبژاردووه.
كاری وێنه‌گرتنی ڤیدیۆی له یه‌كێك له لادێكانی كوردستان كراوه، به شێوه‌یه‌كی فۆلكلۆری له ناو كه‌شێكی كوردی و به‌رگی كوردیدا هه‌موو كارێكی بۆ ئاماده كراوه، كه گۆرانییه‌كی ڕۆمانسییه و باس له خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕ ده‌كات.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مه به "وشه"ی راگه‌یاند: خاتوو دینا، ده‌نگێكی كلاسیكی هه‌یه و توانای گوتنی به‌سه‌ر تۆنه به‌رزه‌كاندا زاڵه و پێشبینی ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی خێرا گوێگرانی سه‌رسام بكات و ئومێدی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.