Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:39

ئێران: به‌هۆی خۆڵبارانه‌وه‌ هاتوچۆو گه‌شتی  فرۆکه‌کان ڕاگیران

به‌رپرسانی فریاكه‌وتنه‌ پزیشكییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ش باری نا ئاسایی و ئاماده‌باشییان راگه‌یاندووه‌
ئێران: به‌هۆی خۆڵبارانه‌وه‌ هاتوچۆو گه‌شتی  فرۆكه‌كان ڕاگیران
کوردستان TV
100%

به‌هۆی تێكچوونی كه‌شوهه‌وای ئه‌هواز له‌ پارێزگای خووزستان و زۆربوونی گه‌ردیله‌كان و ته‌پۆتۆزی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو خۆڵبارینێكی زۆر ئه‌و شاره‌ له‌ حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار دایه‌ و به‌رپرسانی فریاكه‌وتنه‌ پزیشكییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ش باری نا ئاسایی و ئاماده‌باشییان راگه‌یاندووه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌هوازی پارێزگای خووزستان كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شاره‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و به‌ رێژه‌ی له‌ %60 گه‌ردیله‌كانی تۆز زیادیان كردووه‌.

شه‌هریار عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی ئیداره‌ی گشتیی ژینگه‌ پارێزی خووزستان به‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاندووه‌: له‌ كاتژمێر 12ی  شه‌وی رابردووه‌وه‌ ڕێژه‌ی گه‌ردیله‌كان له‌ ئاسمانی ئه‌هواز به‌ "8600" میكرۆگره‌م له‌ مه‌تر سێجا گه‌یشتووه‌، كه‌ ئه‌و رێژه‌ به‌رزه‌ش كه‌شوهه‌وای ئه‌م شاره‌ی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار كردووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: ڕێژه‌ی ئاسایی گه‌ردیله‌كان له‌ هه‌وادا 150 میكۆگرام مه‌تر سێجایه‌، كه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ ئه‌هواز له‌ ئێستادا 60 به‌رامبه‌ری ڕێژه‌ ئاساییه‌كه‌یه‌تی .

هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بارگۆڕانه‌ خێرایه‌ی كه‌ش و هه‌واوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ رایگه‌یاندووه‌: به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری گه‌ردیله‌كان له‌ هه‌وادا هاتووچۆی فڕۆكه‌كان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ .

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.