ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018، بە سەرپەرشتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەکی لێژنەی باڵای ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان.
لەو کۆبونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی کارەکانی لێژنەی ڕێفۆرمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان کرا، لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، د.کاوە شێروانی، سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕیفۆرمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان، کورتەیەکی لەبارەی کارەکانیان خستەڕوو.
د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە میانی کوبوونەوەکەدا، ئاماژەی بەگرنگی و چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفۆرمی خوێندنی پۆلیتەکنیک کرد و ڕای گەیاند، کە وەزارەت پاڵپشتی تەواوی پڕۆژە و ریفرۆمی خوێندنی پۆلیتەکنیک دەکات و ئەو پشتگیرییەشیان بۆ ڕێفۆرمکردن لە پۆلیتەکنیک دەگەڕێتەوە بۆ دیدگای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە دەخوازێ ئەو زانکۆیانە کادیری ناوەندی و کارامە بۆ دامەزراوەکانی حکوومەت و کۆمەڵگە پیبگەێینن، چونکە لە ئێستا بازاری کاری کوردستان پێویستی زۆری بەو جۆرە کادیرانە ھەیە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، جەختی لەوەش کردەوە، کە دەبێ لەم ڕیفۆرمەدا ھەوڵی تەواو بدرێت کە کاری زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان لە زانکۆ ئەکادیمییەکان جیاواز بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.