Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:56

کۆشکى سپى سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى کاڵن و ماکماسته‌ر روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى نێوان هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات و ستراتیژیه‌ هاوبه‌شه‌كان و بارودۆخى ناوچه‌كه‌ى له‌ خۆگرت
كۆشكى سپى سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كاڵن و ماكماسته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆشكى سپى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژى سه‌رۆك كۆمارى توركیا و ماكماسته‌ر ڕاوێژكارى ئاشتى نیشتیمانى ئه‌مریكا.

گوته‌بێژو یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتى سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئیبراهیم كاڵن، له‌گه‌ڵ ماكماسته‌ر ڕاوێژكارى ئاشتى نیشتمانى ئه‌مریكا كۆبوویه‌وه‌ كه‌ دوێنێ و ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبوڵى كردبوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێش سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ریكس تیلیرسون بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجامدرا، سه‌ردانه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى جیاوازى هه‌ردوو وڵاتى توركیا و ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ جۆراجۆره‌كان و ره‌وشى سوریا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ى كه‌ هاتۆته‌ پێش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا.

له‌ كاتێكدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكان هاوپه‌یمانى و پیشتگیرى بۆ خه‌ڵكى كوردى یه‌كى پارستنى گه‌ل ده‌كه‌ن له‌ سوریا (یه‌په‌گه‌)، ئه‌مریكا چه‌كدارانى یه‌په‌گه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانێك ده‌بینێت له‌شه‌رى دژ به‌ گرووپه‌ ئیسلامى توندره‌وه‌كان (داعش)، به‌ڵام توركیا وه‌ك لقێكى له‌ پارتى كرێكاران (په‌كه‌كه‌) ده‌بینێت و به‌ گرووپێكى تیرۆرست ناویان ده‌بات و ئوپه‌ڕاسیۆنێكى ئه‌نجام داوه‌ دژ به‌ كوردانى سوریا به‌مه‌بستى پاراستنى سنوورى وڵات له‌ تیرۆریست.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى نێوان هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات و ستراتیژیه‌ هاوبه‌شه‌كان و بارودۆخى ناوچه‌كه‌ى له‌ خۆگرت.

له‌م چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسى ئه‌و بابه‌تانه‌ش كراوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ساردبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌روه‌ها ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌ تیرۆرێك به‌ هاوبه‌شى له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیا. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.