ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، راوێژكاری دیوانی میری كوێت، عەبدوڵڵا مەعتوق لە دەستپێكی كۆنگرەكەدا گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: "ئەم كۆنگرەیە، دەبێتە مایەی هیوایەكی نوێ بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن ئاوارە لە عێراق كە پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی وەك خۆراك، چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانی فێربوون هەیە".
عەبدوڵڵا مەعتوق گوتیشی: "ئەو ئاوارانە لە عێراق بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە رەوشێكی زۆر خراپی مرۆیی ژیان دەگوزەرێنن".
ناوبراو دووپاتیشی كردەوە كە دەستەكەیان لەگەڵ هاوبەشەكانی هەوڵدەدەن ئەم كۆنگرەیە بكەنە ئاسۆییەكی مرۆیی بۆ پشتیوانیكردن لە رەوشی مرۆیی لە عێراق، هەروەها دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە بە هۆی شەڕەكانی دژ بە داعش زیانیان بەركەوتووە.
لای خۆیانەوە ژمارەیەك لە كۆمەڵە و رێكخراوە خێرخوازییەكانی كوێت بەڵێنیان دا 57 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق پێشكەش بكەن.
هه‌روه‌ها دوێنێ یه‌كشه‌مه شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی دەرباز کۆسرەت رەسووڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و هەر سێ پارێزگارەکەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک به‌مه‌به‌ستی به‌شدار بوون له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆنفڕانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق گه‌یشتنه وڵاتی كوێت .
له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا شێخ سەباح خالید سەباح، وەزیری دەرەوەی کوێت له كۆنفڕانسێكی میدیایدا رایگه‌یاند، پێویسته یارمه‌تیه داراییه‌كانی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش، بۆهه‌موو شاره‌كانی عێڕاق ته‌رخان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.