هێزە چەكدارەكانی میسر بەیاننامەیەكی نوێی تایبەت بە ئۆپراسیۆنە سەربازیەكانی ئێستای لە نیمچە دورگەی سینا راگەیاند .
هێزەكانی سوپای میسری لە بەیاننامەكەدا كە تەلەڤزیۆنی میسر بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی فراوان بە بەشداری هێزی ئاسمانی و دەریایی و هێزەكانی پاسەوانی سنوور و پۆلیس دژ بە تیرۆریستان ، توانیویانە 16 تیرۆریست بكوژن .
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە جگە لە كوشتنی 16 تیرۆریست ، 4 تیرۆریستیشیان دەستگیركردووە كە هەوڵیان داوە چاوەدێری هێزەكانی سوپای میسر بكەن ، هەر لەو هەڵمەتەدا 30 گومانلێكراو دەستگیركران .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.