له به‌رده‌ره‌ش ته‌قه له مامۆستایه‌ك ده‌كرێ و مێرد مندالێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵانیش كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و قه‌زایه به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له نزیك گوندی كانیلان ته‌قه له مامۆستا (أ -ی - ن) كرا‌و بریندار بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌ركراوه كه ته‌قه‌ی له مامۆستاكه كردووه .
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی : هه‌ر له‌قه‌زای به‌رده‌ره‌ش به هۆكارێكی نادیار مێرد منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان به ناوی ئه‌سعه‌د قه‌دری له ژیر زه مینی ماڵه‌كه‌ی خۆیان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه .
به پێی زانیارییه‌كان مێرد منداڵه‌كه هیج گرفتێكی ده‌روونی نه‌بووه .
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ یه‌كه‌مین حاڵه‌تی خۆكوشتنه له سنووری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش تۆمار بكرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.