Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:26

بارسه‌لۆنا به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ لەڤالنسیای برده‌وه

له‌یاری كۆتایی رووبه‌رووی سڤیلیا ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی بارسه‌لۆنا بووه‌ میوانی یانه‌ی ڤالنسیا و یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی خاوێن برده‌وه .

 له‌یاری چوون بارسه‌لۆنا به‌تاكه‌ گۆڵێك براوه‌بوو نیوه‌ی گێمی بریبوو و به‌به‌رامبه‌ر بوونیش ده‌گه‌یشته‌ یاری كۆتایی و خۆی له‌دووه‌م نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ نزیك ده‌كرده‌وه .

له‌به‌رامبه‌ردا ڤالنسیا چاوی له‌وه‌بوو به‌سوود وه‌رگرتن له‌یاریگا و هانده‌رانی براوه‌ی یاریه‌كه‌ بێت و بارسه‌لۆنا له‌ركابه‌ری جامی شا دووربخاته‌وه.

 یاریه‌كه‌ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن هه‌ردوولا زۆركاتیش به‌توندوتیژیه‌وه‌ یاریان ئه‌نجام ده‌دا، بارسه‌لۆنا له‌رێگه‌ی مێسیه‌وه‌ به‌هۆی جولانه‌وه‌ سه‌رنج راكێشه‌كانی خۆی له‌ناوچه‌ی سزا نزیك ده‌كرده‌وه.

به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو و هێرشه‌كانیش ڤالنسیاش له‌لایه‌ن گۆڵپارێزی بارسه‌لۆنا په‌رپه‌رچ ده‌درایه‌وه‌ و ئه‌و گێمه‌ به‌بێ گۆڵ به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ خاوه‌ن یاریگا له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی یاریه‌كه‌ بوو.

له‌به‌رامبه‌ردا ڤالڤێردی كۆتینیۆی به‌رازیلی به‌شداری پێكرد ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی چل و نۆ لویس سوارێز تۆپێكی به‌رزكرده‌وه‌ و كۆتینیۆش زۆر به‌جوانی تۆپه‌كه‌ی خسته‌ گۆڵ و یه‌كه‌م گۆڵی بارسه‌لۆنا و یه‌كه‌م گۆلی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.

 دوابه‌دوای ئه‌و گۆله‌ كورانی ڤالڤێردی برواو متمانه‌ی زیاتریان به‌خۆوه‌ بوو تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر كۆنترۆلی تۆپ له‌ژێر قاچی خۆیان بوو، هه‌وڵه‌كانی ڤالنسیاش بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ به‌رده‌وامبوو.

 له‌دوایین چاره‌گی یاریه‌كه‌ بارسه‌لۆنا باڵا ده‌ستی خۆی ته‌واو سه‌پاندبوو ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو لویس سوارێز تۆپیكی زێرینی به‌ ئیڤان راكیشتچ دا و ئه‌میش یانه‌كه‌ی كرده‌ خاون گۆلی دووه‌م و یه‌كلابوونه‌وه‌ی یاریه‌كه.

به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی بارسه‌لۆنا به‌دوو گۆلی خاوێن به‌كۆتا هاتوو و بووه‌ براوه‌ی هه‌ردوو یاری چوون و هاتن، ڤالنسیا له‌وه‌ته‌ی یاری نیوه‌ی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای ساڵی 2007-2008 نه‌یتوانیووه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بارسه‌لۆنا تۆماربكات .

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ بارسه‌لۆنا له‌یاری كۆتایی رووبه‌رووی سڤیلیا ده‌بێته‌وه‌ له‌رۆژی بیستو یه‌كی نیسانی داهاتوو. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.