Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:16

پێشانگایه‌کی کاریکاتێر بۆ 7 هونه‌رمه‌ند

كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك له‌ ژێر ناوی عه‌فرین شكۆی به‌رخودانه‌
کوردستان TV
100%


به‌سه‌رپه‌رشتی (به‌ختیار سه‌عید) و له‌ ژێر ناوی ( عه‌فرین شكۆی به‌رخودانه‌) هه‌ریه‌ك له‌ (گروپی كارتۆنی نه‌قیزه‌ )  و ( ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ ) له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ، هه‌ڵسان به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كارتۆنی بۆ حه‌وت كاریكاتێریستی  كوردستان .

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریست (هه‌ندرێن خۆشناو)  یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربووانی ئه‌م پێشانگا كارتۆنییه‌ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌وان به‌ هونه‌ری كاریكاتێر ئه‌و وڵاتانه‌ شه‌رمه‌زار و ئیدانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ زه‌بری هێز خۆیان بسه‌پێنن و خه‌لكی كوردستان ملكه‌چ بكه‌ن .

ناوبراو وتیشی ئه‌وان وه‌ك هونه‌رمه‌ند ته‌نیا چه‌كیان هونه‌ره‌ ،ده‌یانه‌وێت به‌م چه‌كه‌ش ( هونه‌ر ) به‌ هه‌موو جیهانی رابگه‌یه‌نن  كه‌ پشتگیری له‌ خه‌لكی عه‌فرین ده‌كه‌ن و ئه‌و له‌شكركێشیه‌ی توركیاش به‌ هێرشێكی ناره‌وا ده‌زانن .

جێی ئاماژه‌یه‌ حه‌وت هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست به‌ به‌رهه‌مه‌ كاریكاتێرییه‌كانیان به‌شداریان له‌م پێشانگایه‌ كردووه‌ كه‌ بریاره‌ بۆ 3 رۆژ به‌رده‌وام بێت .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.