گۆرانیبێژی باشووری كوردستان ( نه‌ریمان عومه‌ر ) دوای دابڕانی له كاری هونه‌ری بۆ چه‌ند ساڵێك ، به سازكردنی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری له شاری له‌نده‌ن ده‌ست به كاری هونه‌ری ده‌كاته‌وه .
ئه‌و گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ، له كۆتا رۆژه‌كانی مانكی ئاداری ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ( سامان عومه‌ر ) ی برای له شاری له‌نده‌ن ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامده‌دات .
نه‌ریمان عومه‌ر له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك له گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ناوبانگێكی زۆریان هه‌بوو بۆ ئه‌و كات ،چه‌ند ساڵێك ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نییه .
جێی باسه نه‌ریمان برای هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( كامه‌ران عومه‌ر و سامان عومه‌ر ) ه ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه ، چه‌ند ساڵێك ده‌بێت له ئه‌ورووپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.